مستەفا گۆڕان، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند:" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19-1-2016، یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و تێیدا پڕۆژەیاسای یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پڕۆژەیاسای پارتە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێ دەكات، ئەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق دوای مانگێك پشوو وەرگرتن دێت و فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش بەشداری تێدا دەكەن".
پەیامنێری رووداو لە بەغدا هەروەها گوتی" فراکسیۆنە كوردستانییەكان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و کێشە ئەمنی و ئابوورییەکانی کوردستان تاوتوێ دەكەن، بەتایبەت داوادەکەن حکومەتی عێراق هاوکاری دارایی پێشمەرگە بکات".
روداو