له بەغدا گەڕان بە دوای سێ هاووڵاتییە ئەمریکییە رفێندراوەکە بەردەوامە

له بەغدا گەڕان بە دوای سێ هاووڵاتییە ئەمریکییە رفێندراوەکە بەردەوامە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کە سێ کەسی ئەمریکی و عێراقییەک رفێندراون و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە عێراق رایگەیاندووە، کە دوو هاووڵاتی ئەمریکی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەڕفێندرێن.



بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرپرسانی ئەمریکا ئاگاداری ئەوەن، کە دوو هاووڵاتییان لە شاری بەغدا رفێندراون و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق هەوڵدەدەن بەدوای سەرەداوی رفێنەر و هاووڵاتییەکاندا دەگەڕێن.



پێشتر میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردبووەوە، سێ کەسی ئەمریکی و کەسێکی عێراقی، کە وەرگێڕیانبوو، لە ناوچەکانی باشووری بەغدا رفێندراون.










باسنيوز
Top