حكومه‌تی عێراق 5520 بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌یه
حیسام عه‌قابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، رایگه‌یاند: "هه‌یكه‌لی ئیداری له حكومه‌تی عیراق به‌ده‌ست هه‌ڵاوسان و بوونی ئه‌و 5520 بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌وه ده‌ناڵێنێت".
روونیشیكرده‌وه، كه 720 پله‌ی بریكاری وه‌زیر و 4800 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له حكومه‌تدا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2016دا ئه‌وه هاتووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ن و له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یا ئه‌و ده‌زگایه‌ی ده‌وامی تێدا ده‌كات پله‌كه‌ی نه‌بوو، خانه‌نشین بكرێت.
داواشی له حكومه‌ت كرد تانه له‌و بڕگه‌یه نه‌دات، چونكه ئه‌و بڕگه‌یه ده‌بێته چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌ڵاوسانه له حكومه‌ت، به‌رده‌وامیش بات به چاكسازی له هه‌یكه‌لی ئیداری حكومه‌ت و پێداچوونه‌وه بكات به میلاكی وه‌زیفی پله‌كانی (أ) و (ب) بۆ سه‌ره‌وه.
خەندان
