هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ عیراق

هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ عیراق

وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش گه‌یشتوونه‌ته‌ عیراق.

ئاتشۆن كارته‌ر، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا له‌ وتارێكدا بۆ سه‌ربازانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ رایگه‌یاندووه‌، هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی‌ هاوكاریكردنی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عیراق، له‌ شه‌ڕی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌.

كارته‌ر وتیشی‌: له‌ ئێستادا ئه‌و هێزه‌ سه‌رقاڵی‌ هاوكاریكردنی‌ سوپای‌ عیراقه‌ و یارمه‌تی‌ ته‌واویان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی‌ چه‌كداره‌كانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش.

پێشتر وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی‌ به‌نیازه‌ هێزێكی‌ تایبه‌ت ره‌وانه‌ی‌ عیراق بكات بۆ یارمه‌تیدانی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عیراق.


سكای‌ نیوز
Top