له مووسڵ فڕۆکە ئەمریکیيەکان کۆگایەکی پارەی داعشیان کردە ئامانج

له مووسڵ فڕۆکە ئەمریکیيەکان کۆگایەکی پارەی داعشیان کردە ئامانج
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کۆگایەکی پارەی داعشیان لە مووسڵ کردە ئامانج. هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بۆ لێدانی داعش رایگەیاند: "شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لەناو شاری مووسڵ، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە یەکێک لە کۆگاکانی پارەی ڕیکخراوی توندڕەوی داعشیان کردە ئامانج و وێرانیان کرد. هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە "بەپێی زانیارییەکانمان لەناو ئەو کۆگایەی داعشدا بە ملیۆنان دۆلار پارە هەبووە، کە لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوت و دزی و هەڕەشە کردن لە هاووڵاتیان دەستیان کەوتووە."




باسنيوز
Top