حکوومەتی عێراق بە بەرزکردنەوەی دۆلار داھاتی خۆی زیاد دەکا

 حکوومەتی عێراق بە بەرزکردنەوەی دۆلار داھاتی خۆی زیاد دەکا
بانکی ناوەندیی عێراق، بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار کەم دەکاتەوە و شارەزایان و پەرلەمانتارانیش ھۆشداری دەدەن کە بەم شێوەیە زیان بە ھاووڵاتیان دەکەوێت.


ساڵی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق، یەکەم کەمکردنەوەی بەھای دیناری بەرامبەر دۆلار ئەنجام دا، لە سەرەتای ئەمساڵیشدا ئەو بانکە بۆ دووەمین جار بەھای دیناری عێراق دابەزاند، بەپێی ڕای شارەزایانی بواری ئابووری، دابەزینی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلاردا زیانی گەورە لە ئابووریی عێراق و چینێکی گەورەی کۆمەڵگا دەدات کە داھاتیان سنووردارە.


ئەحمەد حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (باس)ی رای گەیاند ئاگاداری ئەوەیە حکوومەت و بانکی ناوەندی دەیانەوێت بەھای دینار بەرامبەر دۆلار کەم بکەنەوە، گوتی: دەچمەوە بۆ بەغدا لەگەڵ دائیرەی توێژینەوەی پەرلەمان و راوێژکارەکانی لێژنە سەرقاڵی دراسیەکین کە نرخی دۆلار بەرەو کوێ دەروات.


ھەندێک زانیاری ھەیە گوایە نرخی دۆلار دەگۆرێت، ھەر ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ ھەزار دیناری عێراقی، بەڵام بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوە دەخاتە روو کە جارێک نازانێت دۆخەکە بەرەو کوێ دەروات، گوتیشی: دابەزاندنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار دەبێتە زیان گەیاندن بە ھاووڵاتیان بە تایبەت ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت.


دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا نرخی ھەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٤٠ ھەزار دینار، ماوەیەک بوو دۆلار نرخەکەی جێگیر کرابوو، بەڵام دووبارە دۆلار بەرز بووەتەوە بە جۆرێک لە ١٢٢ ھەزار دینار بەرز بووەتەوە بۆ نزیکی ١٢٥ ھەزار دینار.


نەجیبە نەجیب پەرلەمانتاری کوردستانی لە لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی پەرلەمانی عێراق بە (باس)ی راگەیاند ماوەیەکی زۆرە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی جێگیر بووە، بەڵام رەنگە ئەو جێگیرییە نەمێنێت، گوتی: بانکی ناوەندی پلانێکی ھەیە بۆیە بەھای دینار ھێزاش ھێواش بەرامبەر دینار دادەبەزێت.


لە ساڵی ٢٠٠٤ تا کۆتایی ٢٠١٤ بانکی ناوەندیی عێراقی، رۆژانە ٢٥٠ تا ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا فرۆشتووە، کە کۆی گشتی کردویەتییە ٣٥٠ ملیار دۆلار.


نەجیبە نەجیب گوتی: بانکی ناوەندی ھەر دۆلارێکی دەفرۆشت بە ھەزار و ١٦٦ دینار دەیفرۆشتە بانکەکانن دواتر بووە ھەرزار و ١٨٧ پاشان بووە ھەزار و ١٩٠ دینار، بانکی ناوەندی دەیەوێت ھەر دۆلارێک بگیەنێتە ھەزار و ٢٠٠ دینار.


ئەو پەرلەمانتارە ئەوە دەخاتە روو ھۆکارێکی تری گرانکردنی نرخی دۆلار بۆ ئەو بانکانە دەگەرێتەوە کە بانکی ناوەندی پارەیان پێ دەفرۆشێت، گوتیشی: “حکوومەتی عێراق دەیەوێت بە ھاوئاھەنگیی بانکی ناوەندی داھاتی خۆی بەرز بکاتەوە، چونکە داھاتی نەوت بە دۆلارە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کرد یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق ٥٩ ملیار .


نەجیب روونی دەکاتەوە بۆ ئەوەی حکوومەت بتوانێت مووچە و خەرجیی خۆی دابین بکات بۆیە دەیەوێت بەھای دۆلار بەرامبەر دینار بەرز بکاتەوە، گوتیشی: “لەگەڵ بانکی ناوەندی کۆ دەبینەوەن چونکە بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار زیان لە ھاووڵاتیان دەدات و ھاووڵاتیان زیانمەند دەبن و نرخی کەلوپەلیش زیاد دەبێت”.









باسنيوز
Top