ئەمەریکا چەند پسپۆرێک بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخى بەنداوى موسڵ دەنێرێت

ئەمەریکا چەند پسپۆرێک بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخى بەنداوى موسڵ دەنێرێت
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ئاشرای کرد کە چەند پسپۆڕێک بە کەرەستەى تایبەتمەندەوە دەنێرن بۆ لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنى بارۆدۆخى بەنداوى موسڵ.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ى کانوونى دوومى ٢٠١٦ وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "تیمێک لە پسپۆڕان و چەند کەرەستەیەکەى تایبەتمەند دەنێرن بۆ لێکۆڵینەوە لە بەنداوى موسڵ و دڵنیابوون لە سەلامەتى بەنداوەکە."

بەیاننامەکە ئەوەشی وتووە "لەدواى کۆنتڕۆڵکردنى بەنداوەکە لەلایەن چەکدارانى داعشەوە لە هاوینى ساڵى ٢٠١٤ زیانى بەرکەوتووە و پێویستە لەگەڵ حکومەتى عێراقى هەوڵ بدەین و بە خێرایى نۆژەنى بکەینەوە."

هەروەها وتووشیەتى "کارێکى مەحاڵە لە ئێستادا پێشبینى ئەوە بکەین کە ئایا بەنداوەکە هەرەس دێنێت یان نا و کەی ئەوە ڕوودەدات."

بەنداوى موسڵ دەکەوێتە ٥٠ کیلۆمەترى باکوورى موسڵ و لەسەر ڕووبارى دیجلە، ساڵى ١٩٨٣ بنیاتنراوە و درێژییەکەى نزیکەى سێ کیلۆمەتر و بەرزییەکەى ١٣١ مەترە و بە گەورەترین بەربەرستى ئاوى دادەنرێت لە عێراقدا.

لەدواى ئەوەى لە ١٠ى حوزەیرانى ساڵى ٢٠١٤ دا چەکدارانى داعش موسڵیان کۆنتڕۆڵ کرد و دواتریش بەنداوەکەیان کۆنترۆڵ کرد، مەترسی هەرەسهێنانى ئەم بەنداوە دروستبوو لە عێراقدا، کە لە حاڵەتى ڕوودانیدا کارەساتێکى گەورە دروستدەبێت بەهۆى گەورەى بەنداوەکەو زۆرى بڕى ئەو ئاوەى کە تێیدایەتى.
Top