دادگایەکى عێراق بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ سەرکردەیەکى پێشووى بەعس دەرکرد

دادگایەکى عێراق بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ سەرکردەیەکى پێشووى بەعس دەرکرد
دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ سەرکردەیەکى پێشووى حزبى بەعس دەرکرد.

سەرچاوەیەک لە دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق ڕایگەیاند "دادگا بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ عەبدولباقى عەبدولکەریم سەعدون سەرکردەى باڵاى حزبى بەعس و ژمارەیەک لە هاوەڵانى دەرکرد".

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە "سەعدون تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانى تاوانى جەنگ لە بەرانبەر گەلانى عێراق لە سەردەمى دەستەڵاتى حزبى بەعس و دواى ڕووخانى ڕژێمى بەعسیش سەرپەرشتى گروپى چەکدارى کردووە".

لە ٢٦ى حوزەیرانى ٢٠١٥ عەبدولباقى سەعدون لە لایەن هێزێکى ئەمنیەوە لە کەرکوک دەستگیرکرا و لە ٢٨ى هەمان مانگیشدا وەزارەتى بەرگرى عێراق دانپێدانانى سەعدونى بڵاوکردەوە.
Top