دادگایەکى عێراق بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ سەرکردەیەکى پێشووى بەعس دەرکرد
سەرچاوەیەک لە دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق ڕایگەیاند "دادگا بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ عەبدولباقى عەبدولکەریم سەعدون سەرکردەى باڵاى حزبى بەعس و ژمارەیەک لە هاوەڵانى دەرکرد".
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە "سەعدون تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانى تاوانى جەنگ لە بەرانبەر گەلانى عێراق لە سەردەمى دەستەڵاتى حزبى بەعس و دواى ڕووخانى ڕژێمى بەعسیش سەرپەرشتى گروپى چەکدارى کردووە".
لە ٢٦ى حوزەیرانى ٢٠١٥ عەبدولباقى سەعدون لە لایەن هێزێکى ئەمنیەوە لە کەرکوک دەستگیرکرا و لە ٢٨ى هەمان مانگیشدا وەزارەتى بەرگرى عێراق دانپێدانانى سەعدونى بڵاوکردەوە.
