سوپای عێراق بەرەو مووسڵ نه‌جووڵاوه كه‌چی باسی ئازادكردنی ده‌كرێ
(شاخه‌وان عه‌بدوڵا) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند:"ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و هێزه سوننه‌كانیش به‌شدار بن له ئازادكردنى شارى مووسڵدا، ئەوە شتێك، به‌ڵام ئەگەر سوپاى عێراق هەر خۆی بێ، ئەوە هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته سنوورى شارى مووسڵ؛ کەواتە با حكوومه‌تى عێراق ئەوەندە لە بەلاش باسى ئازادكردنى مووسڵ نەکات؛ كه‌ى گه‌یشتنه ئه‌و سنووره، ئینجا بیکاتە هەرا. جا هەتا ناوچه‌كانى دیكه‌ی عێراق ئازاد نەکرێ، مووسڵ‌یان پێ ناگیرێتەوە."
جێگرى لیژنه‌ى ئاسایشوبهرگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گوتیشى :"تا ئێستا شارى ڕه‌مادى به ته‌واوى له تیرۆرستانى داعش پاك نه‌كراوه‌ته‌وه؛ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و هه‌ندێك ناوچه و شوێن شه‌ڕى تێدا به‌رده‌وامه و، قهناسبهدهستى تیرۆریستانى داعشى و خەڵکە ئاساییەکەیشی تێدا ماوە. خەڵکەکەیان کردووەتە پەرژین."
