هاوپه‌یمانان 92 چه‌كداری تیرۆریستی داعشیان له موسڵ كوشت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر دوو گوند له باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ 92 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كوژران .
عه‌مید محه‌مه‌د جبوری روونیكرده‌وه كه فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو گوندی ساڵحییه‌و خالیدییه‌ی بۆردومانكرد به‌هۆیه‌وه نه‌وه‌ت و دوو چه‌كداری داعش كوژران و 14ی دیكه بریندار بوون ، روونیشیكرده‌وه كه ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه گه‌یه‌ندرانه فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی له موسڵ .
جبوری راشیگه‌یاند كه هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی نزیك شارۆچكه‌ی مه‌خمور باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ .
