له به‌غدا خۆپیشاندان بۆ مووچه‌ ئه‌نجامدرا

له به‌غدا خۆپیشاندان بۆ مووچه‌ ئه‌نجامدرا
ئەمرۆ یەك شەم به‌سه‌دان هاوڵاتی‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوایان له‌حكومه‌تی‌ عیراق كرد، ده‌ستكاری‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان نه‌كرێت و له‌كاتی‌ خۆیدا مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دابین بكرێت.

ئه‌مرۆ هه‌ینی 8ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2016، به‌سه‌دان هاوڵاتی‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریر له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌ و داوایان له‌ حكومه‌ت كرد ده‌ستكاری‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان نه‌كرێت.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق كرد، له‌سه‌ر پرۆژه‌ چاكسازییه‌كان به‌رده‌وامبێت و گه‌نده‌ڵكاران ره‌وانه‌ی‌ دادگا بكرێن و به‌تووندی‌ سزابدرێن.













خه‌ندان-
Top