دەوڵەتى یاسا ٤٨ کاتژمێر مۆڵەتى داوەتە عەبادى
هیشام عەبدولمەلیک، پەرلەمانتارى عێراق فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات ئاماژەی بەوەشکرد "حەیدەر عەبادی لە کاتی دەستبەکاربوونیەوە تا ئێستاش بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لایەنە سیاسیەکان کۆمەڵێک بڕیاری تاک لایەنانەی دەرکردووە کە ئەوەش پێچەوانەی ئەو وەرەقەیەیە کە حکومەتی لەسەر پێکهێنراوە".
هەروەها ڕاشیگەیاند "فراکسیۆنەکەمان مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێری داوەتە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق تا پابەند بێت بەو ڕێککەوتنامەیەوە کە لەگەل لایەنە سیاسییەکاندا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەسەری ڕێککەوتبوون.
سەرچاوەكان
