گەردی: قسەکانی زێباری راستە.. حکوومەتی عێراقی تووشی قەیرانێکی دارایى قورس دەبێت
(د.تاریق گەردی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: " قسەکانی (وشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراق راستە کە دهڵێت، حکوومەتی عێراقی تووشی قەیرانێکی قورسی دارای دەبێت لەوەش ترسناکتر ئەوەیە کە ئەم وڵاتە ئیفلاس بووە، ئیفلاس بوون چییە؟ تۆ نیازت هەبێت دەست بەریت بۆ پارەی دراوی بانکی نێودەوڵەتی ئیتر یانی چی.؟ پارەت نەبێت هەڵاوسانی داریی چارەسەر بکەین پەنا ببەیتە بەر قەرزی کۆمپانیاکان یانی چی؟ بۆیە بەغدا دەیەوێت قەرەبووی گرفتەکانی بە رێککەوتنی هەولێر بکاتەوە و خۆی لە رێککەوتنی نەوت دەدزێتەوە، با پرسیارێک لە خۆیان بکەن لەماوەی رێککەوتنەکەوه تائێستا چەندە پارەیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە؟.
(گهردى) گوتیشی: "مەترسیەکی گەورە هەیە بەغدا بیەوێت پارەی لە بانکی نێودەوڵەتی بکشێنێتەوە، چونکە ئەگەر ئەوە بکات بەهای دیناری عێراقى لە بازاری جیهاندا دەکشێت و هیچ رەسیدێكی بۆ نامێنێت".
