دوو ناوچه‌ی دیكه‌ی شاری رومادی ئازادكران

دوو ناوچه‌ی دیكه‌ی شاری رومادی ئازادكران

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئازادكردنی دوو ناوچه‌ی له‌ شاری رومادی له‌ ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگه‌یاند ، هه‌روه‌ها توانییان هێرشێكی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ نزیك به‌نداوی سامه‌را تێكبشكێنن .

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق روونیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان ناوچه‌كانی ئه‌لبوعه‌لوان و نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ ئازاد كرد .

هه‌مان كات سوپای عێراق هێرێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له‌ نزیك به‌نداوی سامه‌را تێكشكاند و بیست و حه‌وت چه‌كداری داعش كوژران . له‌ قه‌زای شه‌رگاتیش به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی سوپای عێراق ئه‌ندامیكی رێكخراوی داعش به‌ ناوی ده‌روێش قدوس كوژرا و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوون . له‌ ناوچه‌ی دورگه‌ی حه‌دیسه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباریش له‌ ئاكامی هێرشی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان نۆ چه‌كداری داعش كوژران .
Top