كێشه ناوخۆییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌ره‌ده‌ستێنن
رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌فدی میسری هه‌واڵێكی له‌باره‌ى جه‌نگی روومادی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له هه‌واڵه‌كه هاتووه، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دوو ناوچه له رۆژهه‌ڵاتی شاری روومادی ئازاد ده‌كه‌ن و به‌رپه‌رچی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش ده‌ده‌نه‌وه له‌نزیك به‌نداوی سامه‌ڕا.
به‌پێی زانیاری رۆژنامه‌كه ئه‌لبو عه‌لوان و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی شاری روومادی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركراوون.
له‌سێداره‌دانی مه‌لایه‌كی شیعهئایینزا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودییه، توڕه‌بوونی ئێرانی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی گرژی زیاتر له په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته.
رۆژنامه‌ی ئهلنههاری لوبنان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، له‌سێداره‌دانی نمر باقر ئه‌لنمر له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعودییه، كاردانه‌وه‌ی توندی شیعه ئایینزاكانی لێكهوتهوه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی به "باجێكی قورس" ئێران هه‌ڕه‌شه له سعودییه بكات.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، ئه‌لنمر یه‌كێك بوو له ره‌خنه‌گره سه‌رسه‌خته‌كانی فه‌رمانڕه‌واكانی سعودییه و به كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری ناڕازیيهكانی مه‌زهه‌بی شیعه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ژمێردرا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له كه‌مینه‌ی ئایینزای شیعه‌ن.
له‌بابه‌تێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات هاتووه، ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌وان پێویستیان به ئیسرائیله، به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا: "ئیسرائیل پێویستی به وڵاتێكی وه‌كو توركیا هه‌یه له‌ناوچه‌كه، پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ش دان به‌و راستییه بنێین ئێمه به‌هه‌مان شێوه پێویستمان به ئیسرائیل هه‌یه، ئه‌مه‌ش راستیه‌كی واقعحاڵی ناوچه‌كه‌یه".
K24
