"له ڕزگاركردنی مووسڵدا، پێشمهرگه رۆڵی سهرهكی دهبێ"
فەرماندەی ھێزی ھێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ورەی تیرۆریستانی داعش ڕووخاوە؛ لە ڕومادییشدا خراپ شکان؛ لە ھەرێمی کوردستانیشدا لە ھیچ میحوەرێکدا باڵادەست نییە؛ ئەوەی داگیریان کردبوو، سەدا٨٠یان لێ وەرگیراوەتەوە؛ وا چاوەڕێی فەرمان دەکەین بەرەو مووسڵ بکەوینە ڕێ؛ گوندەکانی دەوروبەری مووسڵمان زۆر ئاسان پێ ڕزگار دەکرێ."
ئەو فەرماندە پێشمەرگەیە گوتیشی، ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵدا بەشدارە و ڕرۆڵی سەرەکییشی دەبێت.
(حەمید ئەفەندی) ڕوونیشی کردەوە، بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ ئێمە زیاتر پشت بە ھێزی خۆمان دەبەسین، نەک هێزی دی، تەنانەت سوپای عێراقیش ناکەینە پاڵپشت؛ جا کە پێشمەرگە لەم لاوە و، سوپای عێراقیش لەو لاوە مووسڵ گەمارۆ بدەن، ڕزگارکردنی ئاسان دەبێت و، داعش بەرگرییەکی وای پێ ناکرێ، ئاخر هەم گەمارۆ دەدرێ، و هەمیش داعشەکەی جاران نییە. بێجگە لەوە خەڵکی مووسڵیش ھاوکاریمان دەکەن.
