چەند گولـلەهاوەنێک لە باشووری بەغدا کەوتنە خوارەوە

چەند گولـلەهاوەنێک لە باشووری بەغدا کەوتنە خوارەوە
تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو و کەوتنەخوارەوەی چەند گولـلەهاوەنێک لە بەغدا 25 قوربانی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کەنەیوست ناوی ئاشکرابێت رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2-1-2016 لە عەلوە(شوێنی فرۆشتنی سەوزە و میوە)ی چواڕیانی ناوچەی عامرییە لە رۆژئاوای بەغدا، بۆمبێك تەقیەوە و لە ئەنجامدا دووکەس کوژران و شەشی دیکە برینداربوون.

هاوکات سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەی جەعارە لە قەزای مەدائین لە باشووری بەغدا، بۆمبێکی دیکە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراو حەوتی دیکە برینداربوونە.

لەلایەکی دیکەوە، وەک سەرچاوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بۆکرد، ژمارەیەک گولـلەهاوەن لە ناوچەی عەرەب جبوور لە ناوچەی دۆرە-ی باشووری بەغدا کەوتنەخوارەوە و لە ئەنجامدا دووکەس کوژران و حەوتی دیکە برینداربوون.





























رووداو
Top