سعودیه‌ دواى 25 ساڵ باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ عێراق كرده‌وه‌

سعودیه‌ دواى 25 ساڵ باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ عێراق كرده‌وه‌
دوای داخستنی بۆ ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵ، سعودییه‌ بڕیاریدا بالیۆزخانه‌ی خۆی له‌ به‌غدا بكاته‌وه‌. سامر سه‌بهان بالیۆزی نوێی سعودییه‌ له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ كردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌ نوێی بالیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ به‌غدا رێگه‌ خۆش ده‌كات كه‌ هه‌ر دوو وڵات هاریكار بین له‌ پاراستنی ئه‌من و جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر .

ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیش هاوپه‌یمانی هه‌رێمی دژ به‌ رێكخراوى تیرۆریستی داعش پته‌وتر ده‌كات . شایانی باسه‌ شانشینی سعودییه‌ ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌د دوای جه‌نگی كوه‌یت بالیۆزخانه‌ی خۆی له‌ عێراق داخست .
Top