عەبادی بۆ داودئۆغڵو: تورکیا پابەندی رێککەوتنی کشانەوەی هێزەکەی نەبوو

 عەبادی بۆ داودئۆغڵو: تورکیا پابەندی رێککەوتنی کشانەوەی هێزەکەی نەبوو
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە هاوتا تورکیەکەی راگەیاند"ئەگەر تورکیا مەبەستیەتی شەڕی داعش بکات، ئەوا داعش هاسنووررتانە بۆچی شەڕی داعش ناکەن". هاوکات دەڵێت" بەهەموو شێوەکیش بوونی سوپای تورکیا رەتدەکەینەوە و ئەنقەرەش لە رێککەوتنی کشانەوەی هێزەکەی پاشگەزبووەتەوە".

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی ئەنجامداوە و پیرۆزبایی کۆنترۆڵکردنەوەی روومادی لێکردووە.

بە پێێ راگەیێندراوەکە، عەبادی بە داودئۆغڵوی راگەیاندووە"لە دوای روومادی، وێستگەی داهاتوو کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ دەبێت، بەهەمووشێوەکیش بوونی سوپای تورکیا رەتدەکەینەوە، کە هاتنیان بەبێ رەزامەندی و ئاگاداری حکومەتی عێراق بووە، ئەمەش گرژی و ئاڵۆزی و کێشەی دروستکردووە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت"پێشتر لەگەڵ ئەو شاندە تورکیەی کە سەردانی عێراقی کرد رێککەوتن، لەسەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا، بەڵام حکومەتی تورکیا پابەندی ئەو رێککەوتنە نەبوو. داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین، دەستبەجێ هێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە و رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و بە کرداری هێزەکانی بکشێنێتەوە".

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، عەبادی رایگەیاندووە" تورکیا شەڕی داعش ناکات، هۆکار چییە حکومەتی تورکیا راوێژکارەکانی ناردووەتەوە موسڵ، کە قوڵایی خاکی عێراقە، تاوەکو رووبەڕووی مەترسی ببنەوە، سەربازگەیان لەناوچەی دیکەش دروستکردووە، داعش لە سەر سنووری تورکیایە و ئێوەش شەڕی ناکەن. لەکاتێکدا لە نێوان داعش لە موسڵ و سنووری تورکیا مەودایەکی زۆر هەیە و لە خاکی عێراقەوە هیچ هەڕەشەیەک لەسەر تورکیا نییە".

لەلایەن خۆیەوە داودئۆغلۆ جەختی لەوەکردوە،ئەو پرسە پێویستی بە دیداری دوو قۆڵی هەیە و پێداچوونەوە بە لێدوانەکانیان دەکەن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان. هاوکات گوتیشی"تورکیا نیازی مانەوەی لە عێراقدا نییە و رێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگرێت و دەیەوێت هاوکاری عێراق بکات، هەر ناکۆکییەکیش لە نێوان هەردوو وڵات هەبێت، ئەوا لە بەرژەوەندی داعشدایە".








رووداو-
Top