هه‌وڵێك هه‌بوو مووچه‌ و دەوامی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بكرێته‌ نیوه‌

 هه‌وڵێك هه‌بوو مووچه‌ و دەوامی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بكرێته‌ نیوه‌
ئەمدامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ بەرپرسانی عێراق هەوڵیان داوە مووچە و دەوامی فەرمانبەران بکرێتە نیوە, بەڵام ناڕەزایەتییەكی زۆری لێ كەوتەوە و ڕەخنەیەكی سیاسیی زۆری بەدوادا هات؛ ئەوە بوو خۆیان لەم بابەتە بەدوور گرت و ڕەتیان كردەوە.

)د. ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەرپرسانی عێراق هەوڵیان دابوو دەوامی فەرمانبەران بکرێتە نیوە، تا مووچەیان پێ کەم بکرێتەوە و، ئەویش بیکەنە نیوە. بەڵام لەبەر ئەوەی ناڕەزایەتیەكی زۆری لێ كەوتەوە و ڕەخنەیەكی سیاسیی زۆری بەدوادا هات, ئیدی خۆیان لەم بابەتە بەدوور گرت و ڕەتیان كردەوە."

(جاف) ڕوونیشی كردەوە: "كاتی خۆیشی كە بەرپرسانی عێراق باسیان لە بڕینی سەدا٣ـی مووچەی فەرمانبەران كرد بۆ ئەوەی كە سەدا٦٠ـی داهاتەكەی بدەن بە حەشدی‌شەعبی و، سەدا40ـەكەی تریشی بدەن بە ئاوارەكان, بەڵام ئێمە دژی بووین. چونكە ناكرێت فەرمانبەران بكرێنە قوربانی ئەم دۆخە و، ئەوان باجی نەبوونی ستراتیژیەتێكی ئابووری سەركەوتووی چەند ساڵی ڕابردوو بدەن. ساڵانی ڕابردوو ڕووبارێك پارە لە عێراق هەبووە, بەڵام نە ئابووریی هاووڵاتیانی پێ باش كرا, نە خزمەتگوزارییەکیشان پێ كرد و, نەیش ئەمن و ئاسایشیان پێ بەرقەرار كرد؛ ئیدی بۆچی ئێستا دەبێ خەڵكی بكرێتە قوربانی؟!"
ئەو ئەمدامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەش كرد: "كاتی خۆی پێشنیارمان كرد با ئەو سەدا٣ـیەی لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕێ، با لە بانكەكاندا بۆیان پاشەكەوتی بكەن و وەكو قەرزێكی لێ بێت لەسەر حكوومەت و, دوایی بدرێتەوە بە خەڵک، بەڵام ئەوەشیان نەكرد."
Top