دیسان مالیكی شكستی خوارد
(سەرحان ئەحمەد) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هیچ مەترسییەک لەسەر بەشە بوودجە و دەرمانی هەرێمی کوردستان نەماوە و لە ساڵی داهاتوو 17%ی بەشە خۆراک و دەرماندەگاتە کوردستان."
)حاکم سەرحان) ئاماژەی بەوە دا پێش پەسندکردنی بوودجە مەترسی هەبوو کە بەشە خۆراک و دەرمانی کوردستان ببڕدرێت؛ گوتیشی: "پەرلەمانتارانی لیستەکەی مالیکی پلانێکیان هەبوو کە بەشە دەرمان و خۆراکی کوردستان لە بوودجەی 2016 ببڕن و مەرجی بۆ دابنێن 113 پەرلەمانتاری لیستی مالیکی داوایان کرد کە بەشە دەرمان و خۆراکی کوردستان لە بوودجەی حاکیمە هەڵبگیرێت، بەڵام ئەو هەوڵەیان شکستی هێنا."
پەرلەمانتارەکە لیژنەی دارایی گوتیشی: "بەشە دەرمان و خۆراکی کوردستان لە 13ترلیۆنەکەی بەشە بوودجەی کوردستان نادرێت، بەڵکو لە بوودجەی حاکیمە لە 105ترلیۆنەکەی عێراق دەبێت.
