لەخۆشی ئازادکرانەوەی ڕومادیدا حکوومەتی عێراق دەیکاتە پشوو
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی فەرمی پارتیدیموکراتی کوردستان کەوتووە ڕۆژی پێنجشەممە 13ی 12 کراوەتە پشووی فەرمی.
ڕۆژی 29ی 12ی 2015 دەسەڵاتدارانی عێراقی ڕزگارکردنی ڕومادیان دوای شەرێکی چەند حەفتەییڕاگەیاند.
وەکو لە بڕیارەکە ئەوە خراوەتە ڕوو "بەبۆنەی ڕزگارکردنی ڕومادی و لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام و جەژنی سەری ساڵەوە، ئەم پێنجشەممەیە لە سەرجەم فەرمانگەکاندا کراوەتە پشووی فەرمی".
خۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زووتر لە عێراق بە بۆنەی سەری ساڵەوە ڕۆژی پێنجشەممەی کردبوویە پشوو.
