بەڕێوه‌بەری نووسینگەی ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا

 بەڕێوه‌بەری نووسینگەی ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا
بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەڕێوبەری نووسینگەی ئەمیری داعش، کوژرا.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە گەڕەکی مالیە لەلای چەپی مووسڵ ئۆتۆمبێلی بەڕێوبەری نووسینگەی ئەمیری داعش بەناوی (تەحسین واسق ھاشم)ـی کردە ئامانج، بەوھۆیەوە خۆی و چوار پاسەوانی کوژران.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، خەڵکی مووسڵ بە ئازادکردنی رومادی زۆر دڵخۆشن، بەڵام ناوێرن بەئاشکرا دەریبرن و زۆر بە پەرۆشن بۆ ئەوەی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەست پێبکات.
Top