هێزه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵگای حكوومیی ڕه‌مادییان گرته‌وه
به‌رپرسێكی ئه‌منیش به ئاژانسی فڕانس24ی راگه‌یاندووه، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دانیشتوانی نزیك له كۆمه‌ڵگای حكوومی ناچار كردووه و له‌گه‌ل خۆیاندا بردوویانن، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستیان بووه وه‌ك قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خۆیان به‌كاریان بێنن.
گوته‌بێژ به ناوی ده‌ستگای بنه‌بڕكردنی تیرۆر له عێراق(سه‌باح نو‌عمان)، پێشتر رایگه‌یاندبوو كه، كۆی چه‌كدارانی داعش خۆیان كۆمه‌ڵگای حكوومیی نێوه‌ڕاستی ره‌مادییان جێ هێشتووه.
(سه‌باح نو‌عمان) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هیچ به‌رگریێك له ئارادا نییه و له چه‌ند سه‌عاتی دابێ، هێزه‌كانیان ده‌چنه ناو كۆمه‌ڵگاكه‌وه. چونكه پرۆسه‌كه یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
گوتیشی، هێزه‌كانمان به ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان گه‌مارۆ داوه و ئێستا پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌مه ئاماژه به‌وه‌ی كه قه‌راخ ڕێگاكان بینڕێژ كراون.
