دڵدار زێباری له ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای مووسڵ دهركرا
سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "(دڵدار زێباری) سەرۆکی کوتلەی بنیاتنانودادپەروەری لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بەشداریی ھیچ دانیشتنێکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵی نەکردووە و، بەپێی یاسا ئەگەر ھەر ئەندامێک چوار کۆبوونەوە بەبێ ھۆکار ئامادە نەبێت دەردەکرێت."
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، دەرکردنی (دڵدار زێباری) خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگی ئەو ٢١ ئەندامەی دەنگیان دا، پەسەند کرا.
