ناکۆکییە نێوخۆییەکانی حەشدی شەعبی دەتەقنەوە
بەپێی راپۆرتێکی شەرقولئەوسەت، ناکۆکییەکان زۆرتر لەنێوان ئەم دوو فەرماندەیەن، ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس، یەکێک لە فەرماندەکان، کە خۆی وەک جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێناسە دەکات (سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتییە) و هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدر، کە باڵێکی میلیشیای حەشدی شەعبییە و هیچ پلەیەکی لە نێو حەشددا نییە.
ناکۆکییەکان بەشێوەیەک قووڵ بوونەتەوە، کە ئێران هاتووەتە سەر خەت و هەوڵی کۆتایی هێنان بە کێشەی فەرماندەیی کردنی ئەو میلیشیایە دەدات، کە بەتایبەت دوای شەڕەکانی روومادی زیاتر بوون، لەو کاتەی ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس نەیتوانی سوپای عێراق و ئەمریکییەکان رزای بکات بە بەشداریکردنی حەشد لەو شەڕانەدا.
دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی پارێزگاکانی نێوەڕاست لەلایەن رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ـەوە لە مانگی حوزەیرانی 2014، بە فەرمانی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، میلیشیای حەشدی شەعبی دروستکرا، بۆ شوێنگرتنەوەی سوپای عێراق.
باسنیوز
