داعش ھەشت سەرۆک هۆزی عەرەبی گوللەباران کرد

 داعش ھەشت سەرۆک هۆزی عەرەبی گوللەباران کرد
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، داعش ھەشت ئێڵوەر (سەرۆکھۆز)ی عەرەبی گوللەباران کردووە؛ لە بۆردوومانیشدا ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە داعش سووتا.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: "ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی سواری لە ناوچەی باب‌تۆپ لە ناوەڕاستی مووسڵدا ئێڵوەری عەرەبی گوللەباران کرد، لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون ھاوکاری داعش بکەن."
(عسمەت ڕەجەب) گوتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە داعشیان بۆردومان کرد لە ناوچەی مەسارەف لە لای چەپی مووسڵدا؛ دوایی داعش ناوچەکەی گەرمارۆ دا و ھاتوچۆی قەدەغە کرد.
(رەجەب) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی داعش لە ناوچەی عەرەبیە لەلای ڕاستی مووسڵ و، سێ تیرۆریستیان لە داعش کوشتووە.
Top