عه‌بادی: دوای ئازادكردنی روومادی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستپێده‌كات
عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له روومادی كرد و به هه‌نگاوێكی گرنگ و چاره‌نووسسازی وه‌سفكرد. عه‌بادی ئاشكرای كرد كه سه‌ركه‌وتنی روومادی به به‌شداریی هێزه عێراقییه‌كان تۆمار ده‌كرێت و سه‌ركه‌وتنی ئیراده و خۆڕاگریی گه‌لی عێراقه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا عه‌بادی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوای ئازادكردنه‌وه‌ی شاری روومادی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵ ده‌ست پێده‌كات و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیش كراون.
