عێراق هه‌ڕه‌شه له توركيا ده‌كات
دواى رۆژێك له داواكارى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب، بۆ كشانه‌وه‌ى سووپاى توركيا له ناو خاغكى عێراقدا، ئيبراهيم جه‌عفه‌رى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركياى كرد و راشيگه‌ياند، ئه‌گه‌ر سوپاى توركيا نه‌كشێته‌وه، شه‌ڕ ئه‌گه‌رێكى كراوه ده‌بێت.
جه‌عفه‌رى گوتيشى: "عێراق خوازيارى شه‌ڕ نييه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لايه‌نى به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بژاره سووربێت، ئه‌وا؛ شه‌ڕ ئه‌گه‌رێكى كراوه‌يه و چاوه‌ڕوانكراوه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌ب، دوێنێ، له به‌ياننامه‌يه‌كدا داوايانكرد، توركيا هێزه‌كانى له ناو خاكى عێراقدا بكێشێته‌وه.
K24
