نزیکەی 50تەرمی داعشان برانهوه مووسڵ
(عیسمەت رەجەب) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی جهختی كردهوه كه: "ئەمڕۆ نزیکەی 50تەرمی تیرۆریستانی داعش كه لە شەڕی رهمادی لەسەر دەستی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراون، گەڕێندراونەتەوە فەرمانگەی پزیشکی دادوەری مووسڵ.''
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپهراسیۆنێکی فراوانی بۆ رزگارکردنی رهمادی دەست پێکردووه و، چهند گهرێكێكی ئهو شارهیان له جنگ داعشان دهرهێاوه، ھەر ئەمڕۆیش سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کرد، کە لە دوای کۆتایی رزگارکردنی رهمادی، ئۆپهراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ دەست پێدەکرێت.
