عێراق گرێبەستى فرۆشتنى نەوت لەگەڵ هیندستان واژوو دەکات
فریندا شوهان شارەزا لە بازرگانى نەوتدا لە کۆمپانیاى ئینیرجى ئەسبکی وتى "ئەم گرێبەستەى عێراق لەگەڵ هیندستان گرنگى خۆى هەیە، هیندستان ئابوریەکەى گەشە سەندوى دەبێت لە داهاتوودا."
ئەمە لە کاتێکدایە هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە پێشتر کۆمپانیاى سۆمۆ گرێبەستێکى لەگەڵ گەورە کۆمپانیاى نەوتى هیندى ئەنجام داوە کە ڕوژانە بڕى ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى بۆ هەناردە دەکات لە نەوتى خاوى بەسرە.
هه‌روه‌ها سۆمۆ رێككه‌وتنێكی تری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئهندیان ئۆیڵ كورب) بۆ هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه نه‌وتی خاوی به‌سره‌یه و نه‌وتی قورسه واژوو اكردووه، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانیش، ئه‌و نه‌وته له‌لایه‌ن كۆمپانیای (ئهندیان ئۆیڵ كورب)، ره‌وانه‌ی پاڵاوگه نوێیه‌كانی ده‌كرێت.
لە ئێستادا کە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزیوە ئاسیا کریگەرى دیارى هەیە لەسەر نرخى نەوت لەسەر ئاستى جیهان، زیاتر لە نیوەى نەوتى جیهان لەم بازاڕانەدا کڕین و فرۆشتنى پێوە دەکرێت.
سەرچاوەكان
