دووه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی روومادی به‌رده‌وامه
شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی شاری روومادی بۆ دووه‌مین رۆژ به‌رده‌وامه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش گه‌یشتۆنه‌ته ناوه‌ندی شاره‌كه و شه‌ڕی كۆڵان به كوڵان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراق؛ جه‌ختیان كرده‌وه كه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شاره‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه؛ به‌ڵام وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش رایگه‌یاند كه شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی روومادی به "بی بی سی"ی راگه‌یاند كه شه‌ڕ له ناوه‌ندی شاره‌كه به‌رده‌وامه و چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك خانوو و شه‌قامه‌كانیان مینڕێژكردووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه هێزه‌كانى ده‌زگاى نه‌هێشتنى تیرۆر به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراقى و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له به‌شى باكوورى رۆژئاواى شارى رومادى شه‌ڕێكى توندیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش كرد ، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى عێراقیش پردێك له‌سه‌ر ڕووبارى فورات دروست ده‌كه‌ن كه ئه‌و رووباره به ناوى شارى رومادیدا تێده‌په‌ڕێت .
هه‌روه‌ها سه‌باح نعمانى گوته‌بێژ به ناوى ده‌زگاى نه‌هێشتنى تیرۆرى عێراق رایگه‌یاند هێزه‌كانیان به ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى حكوومى له ناوه‌ندى شاره‌كه پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن .
