هێزە عێراقییەکان دەچنە نێو شاری روومادی

 هێزە عێراقییەکان دەچنە نێو شاری روومادی
هێزە عێراقییەکان دەچنە نێو شاری روومادیی سەنتەری پارێزگای ئەنبار، دوای نزیکەی حەوت مانگ لە داگیرکردنی لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی چوارشەممە 23ـی کانوونی یەکەمی 2016، سوپای عێراق و هێزی دژە تیرۆر لە رووباری فورات پەڕیونەتەوە بەهۆی پردێکی کاتیی.



هێزی دژە تیرۆری عێراق چوونەتە نێو چەند گەڕەکێکی شارەکە و دەستیان بە هێرش کردووە بۆ سەر بارەگاکانی داعش.



داعش لە مانگی ئایاری 2015 هێرشی کردە سەر پارێزگای ئەنبار و دەستی بەسەر زۆرینەی شار و ناوچەکانی ئەو پارێزگایەدا گرتووە و ماوەی دوو مانگیشە هێزە عێراقییەکان بە بەردەوامی هێرشی پێچەوانە دەکەن و ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتوونەتە نێو شارەکە.








باسنیوز
Top