رەمادی گەمارۆ دراوە
(سەباح نوعمان)ـی گوتەبێژی دەستگاکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هێزەکانیان ئێستا لە دوو گەڕەکی ئەرامل و بەکری شارەکەدا لەگەڵ تیرۆریستاندا لە شەڕێکی سەختدان و لە سەروبەندی پاککردنەوەیاندان.
بە گوتەی (نوعمان)، ئەم هەڵمەتی رزگارکردنەوەی رەمادی، کاریگەرییەکی وای هەبووە کە، بەشێک لە تیرۆریستانی داعش بەرەو باخچەکانی دەوروبەری ڕایانکردووە، هەروەها دەڵێ، تا ئەم ساتە(مەبەستی ساتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیە) ١٢ داعش کوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراویشیان تێکشکاندوون.
شیاوی باسە کە هێزی ئاسمانیی عێراقیش ڕۆڵی سەرەکی ەل پێشڕەویی هێزەکاندا هەیە ەبرەو ڕەمادی.
