هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رومادی دەستیپێکرد

هێرشی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رومادی دەستیپێکرد


ئەمڕۆ هێرشی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار و دەرکردنی شارەکە لە بندەستی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد بە هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش.

بەپێی میدیای فەرمیی عێراق ئەمڕۆ هێرشی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رومادی دەستیپێکرد.

فەریق عوسمان ئەلغانمیی، پێشتر سوپاسالاری عێراق بە وەکالەت رایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوو هێرشی دەرکردنی شاری رومادی لە بندەستی چەکدارانی داعش دەستپێدەکەن.

هاوکات نه‌سیر نووریی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق راشیگەیاند: چه‌ندین خێزان له‌ شاری رومادی ده‌یانه‌وێ خۆیان رزگار بكه‌ن له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش و شاره‌كه‌ جێبهێڵن، به‌ڵام داعش رێگه‌یان پێنادات، چونکە داعش خەڵکی مەدەنی بندەستی خۆی وەک قاڵغان به‌كاردێنێت.

یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق چه‌ندین بڵاوكراوه‌یان لە ئاسمانی شاری رومادی به‌ردایه‌وه‌، تێیدا داوایان له‌ دانیشتوانی رومادی کرد لە ماوەی 72 کاتژمێر شارەکەیان جێبهێڵن.

بەپێی هەواڵگریی عێراق ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش لە ناوەندی شاری رومادی لە نێوان 250 تا 300 چه‌كدار دەبن.













K24
Top