دەستپێکردنی هێرش بۆ نێوجەرگەی رومادی لەئانوساتدایە

 دەستپێکردنی هێرش بۆ نێوجەرگەی رومادی لەئانوساتدایە
سوپاسالاری عێراق رایدەگەیێنێ، لەچەند کاژێری داهاتوودا هێرش بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی نێوجەرگەی رومادی لەدەستی چەکدارانی داعش دەستپێدەکات.

عوسمان غانمی، سوپا سالاری عێراق ئاشکرایکرد، هێرشی سوپای عێراق بۆ گرتنەوەی سەنتەری رومادی لەئانوساتدایە و گوتی" لە کاژێرەکانی داهاتوودا هێرشی سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی نێوجەرگەی رومادی دەستپێدەکات".

سەبارەت بە ژمارەی چەکدارانی داعش لەنێو سەنتەری رومادی، زانیاری ورد ئاشکرابووە و بەگوێرەی دەزگای هەواڵگریی عێراق، تەنیا 250 بۆ 300 چەکداری داعش لە ناوەوەی رومادیدان.

فڕۆکە عێراقییەکان رۆژی یەکشەممە 20-12-2015، ئاگاداریی نامەیان بۆ خەڵکی رومادی فڕێدایە خوارەوە و داوایان لێکردن لەماوەی 72 کاژێردا رومادی چۆڵ بکەن.

پێشتریش گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندبوو، چەکدارانی داعش رێگریی لە خەڵکی رومادی دەکەن شارەکەیان چۆڵ بکەن.









رووداو
Top