حەیدەر گه‌یشته چین
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به سه‌ردانێك گه‌یشته چین و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ئه‌و وڵاته، كۆ ببێته‌وه.
عه‌بادی، پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ چین ئه‌نجامبدات، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و چین بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وتیشی: به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌ماهه‌نگییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ چیندا، فراوان بكات‌و عێراق كه له‌شه‌ڕی داعشدایه، پێویستی به چه‌كی زیاتر هه‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ند ڕێكه‌وتنێك له‌و دوو كه‌رته‌دا له‌گه‌ڵ به‌ر پرسانی چین واژۆ ده‌كه‌ن.
بڕیار بوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی له 20ی مانگی ئابی ڕابردوودا سه‌ردانی چینی بكردایه، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی ئاڵۆزی ئه‌و كاته‌ی عێراقه‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ 21ی كانوونی یه‌كه‌م دواخست.
