خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران کاری پێ دەکرێت
بەپێی خشتەکە کە دەست ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوووە و لە مانگی ڕابردووەوە کاری پێدەکرێت، ئاستی مووچەی پلەیەکەم ٩١٠هەزار دینار دەبێت و، کەمترین مووچەیش 170هەزار دینار دەبێت.
فەرمانبەرانی پلە4 سەرمووچەی ساڵانەیان هەشتهەزار دینار و پلە٣ بڕی 10هەزار دینار و پلە2 بڕی 17هەزار دینار و پلە1 بڕی 20هەزار دینار دەبێت.
بەرزترین مووچە مووچەی پلە تایبەتەکانە کە دەگاتە 3ملیۆنو243هەزار دینار، جگە لە وەزیر و پەرلەمانتاران.
لە 1/11/2015وە کار بەو خشتەیە دەکرێت.
ئەو خشتەیە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراقە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
