خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران کاری پێ دەکرێت

 خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران کاری پێ دەکرێت
ئەو خشتە نوێەی کە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری لێ درابوو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقدا بڵاو دەکرێتەوە و جێبەجێیش دەکرێت.

بەپێی خشتەکە کە دەست ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوووە و لە مانگی ڕابردووەوە کاری پێدەکرێت، ئاستی مووچەی پلەیەکەم ٩١٠هەزار دینار دەبێت و، کەمترین مووچەیش 170هەزار دینار دەبێت.

فەرمانبەرانی پلە4 سەرمووچەی ساڵانەیان هەشتهەزار دینار و پلە٣ بڕی 10هەزار دینار و پلە2 بڕی 17هەزار دینار و پلە1 بڕی 20هەزار دینار دەبێت.
بەرزترین مووچە مووچەی پلە تایبەتەکانە کە دەگاتە 3ملیۆ‌ن‌و243هەزار دینار، جگە لە وەزیر و پەرلەمانتاران.
لە 1/11/2015وە کار بەو خشتەیە دەکرێت.
ئەو خشتەیە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراقە و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
Top