سبه‌ینێ عێراق قه‌رز وه‌رده‌گرێت

 سبه‌ینێ عێراق قه‌رز وه‌رده‌گرێت
بڕیارە سبەینێ بانکی نێودەوڵەتی ملیارێک‌و٢٠٠ملیۆن دۆلار بە قەرز بداتە عێراق و، سووی قەرزەکەیش 10 له‌ سه‌ده‌.

ئەندامی لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بانکی نێودەوڵەتی ئەو بڕە پارەی بە قەرز وەکو ھاوکاری داوە بە عێراق؛ لەبەر ئەوەی بوودجەی ٢٠١٦ـی عێراق زۆر کورتی هێناوە؛ ئەگەرچی قەرزەکە سووی دەچێتە سەر."

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، دەنگۆ داکەوتووە بانکی ناوەندی بەو مەرجە ئەو قەرزەی داوە بە عێراق کە تاوەکو سێ ساڵی دیکە نابێت ھیچ فەرمانبەرێک دابمەزرێت، بەڵام ڕاست و درۆی ئەو دەنگۆیە دیار نییە.
(سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، بڕیار بوو نەختێنگەی نێودەوڵەتییش قەرز بداتە عێراق، بەڵام مەرجی قورسیان داوا دەکرد، گوایە خۆراکی مانگانە نەمینێت و، بەنزین و نەوت گران بکرێت و باجیش زیاد بکرێت و، عێراقیش نەچووە ژێر بار.
دەیشڵێ ئەو قەرزە تایبەتە بە عێراق و، ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و، بەشی ھەرێمی کوردستانی لێ نادرێت.

بوودجەی ساڵی ٢٠١٦ـی عێراق ٢٤ترلیۆن دینار کورت دەهێنێت.
Top