"خه‌ڵكی مووسڵ بڵاوكراوه‌یان بۆ فڕێ درایە خوارەوە‌"

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فڕۆكه‌كانی عێراق بڵاوكراوه‌یان بۆ خه‌ڵكی مووسڵدا فڕێ داوه‌ و، پێیان گوتوونە زۆری نه‌ماوه‌ مووسڵ ئازاد بكرێ.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دوشەممە، فڕۆکەکانی عێراق بڵاوکراوەیان بۆ خەڵکی مووسڵ فڕێ داوەتە خوارەوە."

(سەعید مەموزینی) گوتی: "بەو بڵاوکراوانە مژدەی ئازادکردنی مووسڵیان بە خەڵکی شارەکە داوە و پێیان گوتوونە داعش زۆری نەماوە لە مووسڵ."
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی ئەوەی خستە ڕوو لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش بۆ خەڵکی موسڵ ڕوون کراوەتەوە کە خۆیان لە بارەگاکانی داعش بە دوور بگرن، چونکە گورزی بەهێز لە بارەگاکانی داعش دەوەشێندرێت و بەم نزیکانە مووسڵ ئازاد دەکرێت."

لە مانگی حوزەیرانی 2014 سوپای عێراق لە مووسڵ پاشەکشەی کرد و داعش پارێزگای مووسڵی داگیر گرت.
Top