ئەمیرێکی باڵای داعش لە باکوری رومادی کوژرا
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەو شانەیە، کە دوێنێ شەممە 19ی کانونی یەکەم بڵاوکرایەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی عیراق بە پشتبەست بە چەند زانیارییەکی نهێنی و دواتر ئاڕاستەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکە بۆ ئەو ناوچانە، مۆڵگەی دەیان چەکدار و ئەمیری رێکخراوە تیرۆرستییەکەیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا فەرماندەی مەفرەزە چەکدارییەکانی داعش لە باکوری رومادی کوژراوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان، بە کوژرانی ئەو ئەمیرەی داعش و 30 چەکداری دیکەی رێکخراوەکە لەو ناوچانەدا کۆتییهاتووە.
خەندان –
