عەبادی داوای هاوکاریی سەربازی لە چین دەکات
بڕیارە نیوەڕاستی ئەم هەفتەیە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کۆماری چینی میللی بکات دانوستاندن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکات، لەبارەی پەیوەندییەکانیان، بۆ خزمەتی ” هەردوو وڵات و گەلی دۆست“ی عێراق و چین.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی راگەیاندنی عەبادی، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە باسنیوز، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت و سەرۆکی پەرلەمانی چین، هاوکارییە ئابوورییەکان، سەربازی و ئاسایشییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هێنانی وەبەرهێنەرانی چینی بۆ عێراق، تاوتوێ دەکات.
هەر بەپێی بەیاننامەکەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، حەیدەر عەبادی داوای هاوکاریی سەربازی (چەک و جبەخانە و مەشقکردن بە سەربازە عێراقییەکان) لە چین دەکات لە دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
باسنیوز
