ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی دژی داعش ئاشکرا دەکرێت

 ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی دژی داعش ئاشکرا دەکرێت
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکان دژی ئەو رێکخراوە، لە ماوەی شەش رۆژدا، ئاشکر دەکات.



بەپێی بەیاننامەیەکی هاوپەیمانان، کە وێنەیەکی بۆ باسنیوز نێردراوە، بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات، لە رۆژی 8ـی کانوونی یەکەم، بووەتە هۆی رزگارکردنەوەی بنکەی سەرەکیی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار.



لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە رۆژانی 5-11ـی کانوونی یەکەمی 2015، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان 123 هێرشی ئاسمانییان لە باشووری کوردستان و عێراق کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش.



هەروەها لە رۆژئاوای کوردستان و سوریاش، هاوپەیمانان لە هەمان ماوەدا، 48 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش.











باسنیوز
Top