ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی دژی داعش ئاشکرا دەکرێت
بەپێی بەیاننامەیەکی هاوپەیمانان، کە وێنەیەکی بۆ باسنیوز نێردراوە، بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات، لە رۆژی 8ـی کانوونی یەکەم، بووەتە هۆی رزگارکردنەوەی بنکەی سەرەکیی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەنبار.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە رۆژانی 5-11ـی کانوونی یەکەمی 2015، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان 123 هێرشی ئاسمانییان لە باشووری کوردستان و عێراق کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش.
هەروەها لە رۆژئاوای کوردستان و سوریاش، هاوپەیمانان لە هەمان ماوەدا، 48 هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش.
باسنیوز
