جبوری له‌سه‌ر هۆكاری په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2016 ده‌دوێت
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كاندا رێكه‌وتنی له‌سه‌ركرابوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامیدا.
جبوری ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، له‌ساڵی 2003 وه بۆ یه‌كه‌مجاره بودجه‌ی عیراق به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له هاوڵاتیانی عیراقیش كرد به‌دڵێكی ئارامه‌وه پێشوازی له‌ساڵی 2016 بكه‌ن.
رۆژی چوار شه‌ممه 17ی كانونی یه‌كه‌می 2015، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2016 په‌سه‌ند كرد كه‌بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 105 ترلیۆن دینار، پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و بودجه‌یه‌دا به رێژه‌ی 17% مایه‌وه.
خه‌ندان
