50 ماددە لە بودجەی عێراق پەسەند کرا
ئەمین بەکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "پشکی لەسەدا 17ی هەرێمی کوردستان دواخراوە بۆ کۆتایی دانیشتنەکە، ئێمەش وەک نوێنەرە کوردەکان ئیمزا بۆ چەسپاندنی بودجەی هەرێمی کوردستان کۆدەکەینەوە".
مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "نوێنەرە کوردەکان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبینەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان" .
لەو 36 ماددەیەی کە تا ئێستا لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەردراوە، بودجەی دەستەی مافی مرۆڤ پەسەندکراوە و باج بە رێژەی لەسەدا 100 خراوەتە سەر جگەرە و مەشروباتە کحولیەکان، بە رێژەی لەسەدا 25 باج خراوەتە سەر فڕۆکەوانی و بە رێژەی لەسەدا 5 باج خراوەتەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبیل.
هەر لەمیانی گفتوگۆکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، دەسەڵات دراوە بە وەزیری نەوت دراوە داوا لە سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بکات، سەنەداتی خەزێنە دەربکات، بۆ پێدانی دەستحەقی کۆمپانیا نەوتییەکان، بە مەرجێک لە 12 ملیار دۆلار زیاتر نەبێت.
هەروەها پەرلەمانی عێراق بریاریدا لەسەدا 3ی موچەی خانەنشین و فەرمانبەرانی عێراق بۆ حەشدی شەعبی و ئاوارەکان ببڕدرێت.
لەسەر داوای نوێنەرە کوردەکانیش ماددەیەکی نوێ بۆ بودجەی 2016 عێراق زیادکراوە، تیایدا حكومەتی عێراق پابەنددەكات به پیدانی مافه داراییەكانی جوتیاران.
رووداو
