مالیكی پێڵاوی تێ گیرا
به‌گوێره‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه دیمه‌نی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدایان دژ به هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ‌نێو عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له‌میانی به‌شداری (نووری مالیكی) له خۆپیشاندانه‌كه خه‌ڵك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر و پێڵاویان تێگرتووه و به‌هۆكاری تێكدانی ره‌وشی سیاسی عێراقیان ناوبردووه.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "(نووری مالیکی) تۆمەتبارە بە کەوتنی چەند پارێزگایەکی عێراق بە دەستی داعش و، لیژنە پەرلەمانییەکەش ئەوی بە تۆمەتباری سەرەکی داناوە، بۆیە خەڵک ھێرشیان کردووەتە سەری و ڕقیان لێیەتی، چونکە ھۆکاری ئەو ئاڵۆزیانەی عێراقە."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، (مالیکی) دەیەوێت بە بەشداریکردن لەو خۆپیشاندانانەدا سۆزی خەڵک بۆ خۆی ڕابکێشێت و، بڵێت تاوەکو ئێستا خەڵکی لە پشتە، بەڵام ئەمە وا نییە و، کارەکەی سەر ناگرێت.
گوتیشی، لە ھەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا (مالیکی) کە ئەو رێژە زۆرە دەنگەی ھێنا جارێکی دیکە خەڵک متمانەی پێ نادەنەوە و، ناتوانێ لە ھەڵبژاردنی داھاتوو سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
