وەزیری بەرگری عێراق: نزیک بوینەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەى ڕومادى
خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا هێزە عێراقییەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا بەرەوپێشچوونی بەرچاویان تۆمارکردووە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆنترۆڵکردنەوەی ڕومادی ڕادەگەیەنن.
ڕاشیگەیاند "بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق هێڵی سورە و دەبێت تورکیا بەزووترین کات هێزەکەی لە ناو خاکی عێراقدا بکشێنێتەوە."
لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، چەکدارانی داعش بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر ڕومادی، دوای پاشەکشێی هێزە عێراقییەکان، توانییان لەماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵی بکەن، لەو کاتەشەوە هێزە عێراقییەکان خۆیان ئامادە دەکەن و چەندین ئۆپراسیۆنیان ئەنجام داوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی، بەڵام تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە.
سەرچاوەكان
